گیرانی محەممەد زەنگەنە و سینا کراچی لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی یادی خوسرەو عەلیکوردی
لە درێژەی هەڵمەتی ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیان، هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژێم لە شاری مەشهەد، سەعات ٤ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، بە شێوەیەکی توندوتیژانە هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتی "محەممەد زەنگەنە". بەپێی ئەو زانیارییانەی بلاوبونەتەوە، ئەو هاووڵاتییە بەبێ هیچ فەرمانێکی یاسایی ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.ئەو شتەی نیگەرانییەکانی لەسەر ژیانی محەممەد زەنگەنە زیاتر کردووە، باری تەندروستییەتی. زەنگەنە پێشتر نەشتەرگەریی قورسی ئەژنۆی بۆ کراوە و نزیکەی ٣٠ برغووی مژۆڵ لە جەستەیدایە، بە جۆرێک کە بەبێ ئامێری یارمەتیدەر توانای ڕێکردنی نییە. شایەتحاڵەکان دەڵێن هێزە سەرکوت گەرەکان بەوپەڕی دڕندەیی و توندوتیژییەوە مامەڵەیان لەگەڵ کردووە.هەر لەم پێوەندییەدا و تەنیا ٢٤ سەعات دوای ئە ڕفاندنە، لە شاری سەبزەوار هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران "سینا کراچی"یان گرتوە. بەبیانوی ئەوەی سینا تەنیا بەشداریکردن بووە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی پارێزەر، "خوسرەو عەلیکوردی".ئەو ڕێوڕەسمە کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە ئامادەبوونی بەرچاوی چالاکانی مەدەنی و زیندانیانی سیاسیی پێشوو بەڕێوە چوو، بووەتە هۆی ئەوەی ناوەندە سەرکوتگەرەکان دەست بدەنە گرتنی بەکۆمەڵی بەشداربووان.هیشتا، زەنگەنە و کراچی لە بەردەم دامەزراوە سەکوتگەرەکانی ڕژیم ماونەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە. بێدەنگیی ناوەندە بەناوئەمنییەکان و توندوتیژی لە کاتی گرتنی هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت، جارێکی تر سیمای ڕاستەقینەی سەرکوت لە ئێران نیشان دەداتەوە.