پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ
بابەشێخ حوسەینی


 هاونیشتمانیانی  بەڕێز!

 کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان!

 هۆگرانی ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات!

خۆشحاڵم کە بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ساڵی ۱۳۹۹کۆچی خۆری، وەرزی نوێ، نوێ‌ بونەوەی سروشت گەرمتریین پیرۆزباییتان پێشکەش بکەم .بەداخەوە لە ئێستادا کە نەورۆز جێژن دەگرین و چاوەڕێی نوێ بونەوەی وەرزی بەهار و سروشتی ڕازاوەین،وەک چل ساڵ لەوە پێش لە  کوردستان و ئێراندا حکومەت و دەسەڵاتێکی ملهۆڕو دیکتاتۆر بەردەوامە لە چەوساندنەوەی خەڵک وتاڵان وبڕۆی نیشتمان و داهاتی نیشتمان.ئەو ڕژیمە ملهۆڕە لەکاتی هاتنە سەردەسەڵات، بێجگە لە مەینەتی ،ئازار ،زیندان، جەنگ و ماڵ وێرانی هیچی بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران بەدیاری نەهێناوە.ئەو ڕژیمە سەرچاوەی هەمو قەیران و کێشەکانە کە خەڵکی ئێران و کوردستان توشی دەبن، ناردنی ڕێکخراوە ترۆریستیەکان بە وڵاتانی دەوروبەر، دەستێوەردان لەکاروباری وڵاتانی ناوچە ،ئاژاوەنانەوە لەناوخۆی ئێران ودەروەی ئێران لە ئەرکە دیار و گەندەڵەکانی ئەو ڕژیمە ملهۆڕەو دەسەڵاتەکانیەتی. خەڵکی کوردستانی ئێران ماوەی چل ساڵە بەدەست ئەم حکومەتە نگریس و ملهوڕەوە و بە دەست ستەم و بێدادیەوە دەناڵێنن.

ئەگەرچی ئەو ڕژیمە زۆری ستەم و بێدادی لەبەرانبەرخەڵکی ئێران و کوردستان ئەنجام داوە بەڵام بێگومان خەڵک نەبەز بوون و قارەمانانە لەبەرابەر سیاسەتە چەپەڵ و گڵاوەکانی ڕژیمدا وێستاون و ڕژیم هیچ کات نەیتوانی چۆک بە خەڵکی کوردستاندا دادات. ئەو ڕژیمە لەسەرئەوەی دەسەڵاتی بەسەر کوردستان و ئێراندا پەیڕەو بکا،شکستی خواردوە، خەڵکی کوردستان هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاری ڕژیمی ئاخوندی" نە "یان وتوە ،ولەماوەی ئەو چل ساڵە هەموو جارێک و لەهەموو وەرز ێک٠« لەنەورۆز دا، لەجێژن وشادیدا و لەهەموو بۆنەیەکدا "نە "یان بەڕژیمی ئاخوندی وتوە‌.

 هاونیشتمانیانی بەڕێز !

 لەکاتێکدا نەورۆز بەرز ڕادەگرین و سروشتی ڕازاوە باوەشمان بۆ ئاوەڵا دەکات، بە داخەوە نیشتمانمان لەگەڵ قەیرانێکی دیکە بەرەو ڕوە ،لەگەڵ کێشەێیک کە بەربینگی بە هەموو خەڵکی کوردستان گرتوە،ئەویش بڵاو بونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنایە. نەخۆشی کۆڕۆنا لەئێستا بوەتە سەرچاوەی ترس، بۆتە هۆی مەترسی بۆ سەر گیانی هاونیشتمانانی کوردستان و ،ئەمجارەش ڕژیم بێ دەربەست بو لەحاست چارەنوسی خەڵکی کوردستان و ئێران. لەقەیرانی نەخۆشی کۆڕۆنادا، دەسەڵاتدارانی ڕژیم، هەم بەرپرس بوون لە بڵاو بونەوەی، وە هەم کەمتەرخەم بون لەچارەسەرکردن و یارمەتی دانی خەڵک .بەڵام خۆشبەختانە خەڵکی کوردستان بەهەموو چین و توێژەکانی ،بەهاوکاری ویەکدەنگی یەکتر بە مقاومەت و بەربەرەکانی کەم وێنە، لەبەرانبەر ئەم نەخۆشینە ڕاوەستاون،وبەو کارەیان سەلماندیان چەندەبەتوانان لە بەڕێوەبەری و ئیدارەکردنی خۆیان و نیشتمانیان.ئەو ڕاپۆرت و گرتە ڤیدیوییانە کە لە کوردستانی ئێران و لە دۆستان و ئەندامان و خۆشەویستان پێمان دەگەن،دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کە هاونیشتمانانی کوردستان چەندە بەهێز و بەتوانا و یەکدەنگ،و یەکڕەنگن لەبەرانبەر کێش و کۆسپەکاندا . جێگەی خۆیەتی  سپاسی بێ پایانم پێشکەش بە ناوەند و ڕێکخراوە مەدەنیەکان بکەم لە هەموو شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی ،ئەوە جێگەی دڵخۆشیە ئەو دڵسۆزانە بەشێوەێیکی چالاک لەخەمی شارو گوندەکانی کوردستاندان. ئەوەی لەم ماوەدا ئێمە شاهیدی بوین دەرخەری ئەو واقعیەتەیە کە خەڵک و جیلی ڕۆشنبیری ئێمە و ناوەندە مەدەنیەکان چەندە پێگەیشتو و تێگەیشتوون.سپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکەم کەبەشێوەی چالاک لەخەمی خەڵکی شارو گوندەکان دان ،هەروەها سپاسی مامۆستایان لە زانستگاکان وموعەلیمەکان لەمەدرەسەکان دەکەم کە هەموو پێکەوە بە ڕێنوێنی خەڵک و چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە هەوڵ دەدەن و تێ دەکۆشن بە تێکڕایی زاڵ بن بەسەر نەخۆشی مەترسیداری کۆڕۆنا. گومانم نیە خەڵکی بەشەرەف و تێکۆشەری کوردستان وەک چۆن چل ساڵە  مقاومەت دەکەن لەبەرابەر ستەم و بێدادی دەسەڵاتی ئاخوندی ،بێ گومان بەو مقاومەتەیان، هەم بەسەر نەخۆشی کۆڕۆنا زاڵ دەبن وهەم بەسەر دەسەڵاتی نگریسی ئاخوندیدا،زاڵ دەبن. بێگومان کۆتایی بە نەخۆشینی کۆڕۆنا و هەروەها کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی دێت، ئیتر ئەوکات هەموو ئازارەکان کۆتایی پێ دێ وخەڵکی ئێمە بە شادی و ئازادی دەگەن.هەموو پێکەوە لە نیشتمانی ئازاد و لەخزمەتی خەڵکدادەبین و هەوڵ ئەدەین ڕێچکەی ژیان و شێوەی حکومەت کردن و سیستەمی دەسەڵاتداریەک پەیڕەو بکەین کەزۆڵم و ستەم و،فەرق وجیاوازی نەمێنێ و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ،ئافرەتان و پیاوان و لاوان وهەرتاکێکی کۆمەڵ بەئازادی و بەختەوەری ژیان بەرێتە سەر.

ئێمە دڵنیاین بەسەرکەوتن و هەروەها میللەتی کورد دڵنیایە بەسەرکەوتن، کورد زیاتر لەسەدساڵە بەتەواوی چەوساوەتەو و دەستی لە مقاومەت هەڵنەگرتوە ،ئەو مقاومەت و خۆڕاگریەی خەڵکی ئێران و کوردستان دەرخەری ئەو حەقیقەتەیە کە،سەرکەوتن و گەیشتن بە دوا ترۆپکی ئازادی و ئامانجەکانمان،بەدڵنیایی دێتە دی و دڵنیام دەگەین بە هەموو ئاواتەکانمان، جارێکی تر پیرۆزبێ نەورۆز و سەرساڵی نوێ لەهەموو دانیشتوانی کوردستان و تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

 سکرتێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

 بابەشێخ حسێنی

نەورۆزی ۲·۲۰کوردی ۱۳۹۹کۆچی خۆری


4 ساڵ و 8 مانگ و 1 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن