کچە کوردێک ئاڵای کوردستان دەباتە نێو پرۆگرامی خوێندنی وڵاتی دانیمارک
ڤالێنتینا ماهر جەمیل، کچە وەرزشوانی تەمەن ١٤ ساڵەی خەڵکی عەفرین، مێژوو لە وڵاتی دانیمارک دەنووسێتەوە. بەهۆی لێهاتوویی بێوێنەی لە وەرزشی جمناستیک و بەدەستهێنانی ٧ میدالیای زێڕ، چیرۆکی سەرکەوتنی ڤالێنتینا دەخرێتە نێو کتێبێکی فەرمی پرۆگرامی خوێندن لەو وڵاتە. ئەوەی ئەم هەواڵەی زیاتر لە میدیاکاندا دەنگدایەوە، هەڵوێستە نەتەوەییەکەی ڤالێنتینا بوو. کاتێک مامۆستاکەی پرسیاری لێکرد کە چ هێمایەک لە تەنیشت چیرۆکەکەی دابندرێت، ڤالێنتینا بەبێ دوودڵی داوای کرد "ئاڵای کوردستان" لە تەنیشت وێنە و دەقەکانیدا چاپ بکرێت، تاوەکو هاوپۆلە دانیمارکییەکانی و نەوەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە بزانن ئەو کچە سەرکەوتووە کچە کوردە و خاوەنی ناسنامەیەکی تایبەت بە خۆیەتی.. ڤالێنتینا ماهر جەمیل، ئەو کچە تەمەن ١٤ ساڵانەی کە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ گوندی "قوجەمان"ی سەر بە عەفرینی کوردستانی سوریە، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە دانیمارک دەستی بە وەرزشی جمناستیک کردووە