شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

 ٢٠ کۆمپانیا و ٣٠ کەشتیی دیکە خرانە لیستی ڕەشەوە

 ٢٠ کۆمپانیا و ٣٠ کەشتیی دیکە خرانە لیستی ڕەشەوە
خەبات میدیا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی دەیان کۆمپانیای کەشتیوانی و هەروەها چەندین کەشتی بڵاوکردەوە کە بۆ لیستی سزاکانی پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێران زیاد کراون.
نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە لیستی ئەو دامەزراوە و کەسانەی کە سزاکانی ئەمریکا دەور دەدەنەوە، نوێ کردەوە.
بەپێی ئەم نوێکردنەوەیە، نزیکەی ۲۰ کۆمپانیای کەشتیوانی کە بنکەکانیان لە دوورگەکانی مارشاڵ، پەنەما، دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانیا، لیبێریا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هیندستانە، سزایان بەسەردا سەپێنراوە.هەروەها نزیکەی ۳۰ کەشتی کە ئاڵای وڵاتانی وەک پالاو، پەنەما، جامایکا و گامبیایان لەسەرە و ماددەی شیمیایی دەگوازنەوە، خراونەتە لیستی سزاکانەوە.

3 مانگ و 2 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

 ٢٠ کۆمپانیا و ٣٠ کەشتیی دیکە خرانە لیستی ڕەشەوە

 ٢٠ کۆمپانیا و ٣٠ کەشتیی دیکە خرانە لیستی ڕەشەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن