شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمەریکا سزای بەسەر سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیدا سەپاند

ئەمەریکا سزای بەسەر سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیدا سەپاند
خەبات میدیا

ئەمەریکا سزای بەسەر سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیدا سەپاند

وەزارەتی خەزینەی ئەمەریکا بەشیکی دیکە سزای بەسەر حەوت کەسی نزیک لە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی فەنزوێلادا دا و سیلیا فلۆریسی هاوسەریشی سەپاند.بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە نێو سزادراواندا چەند ئەندامێکی خێزانی هاوسەرەکەی ماودۆر هەن کە پێشتر بەتۆمەتی گەندەڵی ناویان لە لیستی سزاکاندا هەبووە.دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی گەمارۆدانی سەرجەم ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی دەرکردووە کە مامەڵە لەگەڵ حکوومەتەکەی مادورۆدا دەکەن. ئەمەش بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە داراییەکانی کاراکاس کە واشنتن بە ڕژێمێکی ناپاک لە قەڵەمی دەدات.
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "NBC News" ڕایگەیاند؛ بژاردەی سەربازی دژی فەنزوێلا ڕەت ناکاتەوە. ئاماژەی بەوەشدا؛ ڕێگری لەو کەشتییانەش دەکەن کە دەیانەوێت ڕێگری بشکێنن. هاوکات لە ئەنجامی زیاتر لە 20 ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمەریکا لە زەریای ئارام و دەریای کارائیب دژی کەشتییە گوماناوییەکان، تا ئێستا 90 کەس کوژراون.

3 مانگ و 16 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمەریکا سزای بەسەر سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیدا سەپاند

ئەمەریکا سزای بەسەر سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەیدا سەپاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن