پیت هێگسێت: دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی "چاوی باز" دژی داعش لە سوریە کرد
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، ئەمرۆ شەممە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند؛ هێزەکانی وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانیان لە سوریە دەستپێکردووە کە 70 ئامانجی داعش و 100 جۆر چەکی تێیدا بەکارهێناوە.لە بەیاننامەیەکدا، هێگسێت ئاماژەی بەوە کرد؛ ئەو ئۆپەراسیۆنە ناوی کۆدی"چاوی باز" (Hawk Eye)ی لێنراوە. پیداگریی کردەوە ئەو هەنگاوە وەک "دەستپێکی شەڕ" نابینرێت، بەڵکو پەیامێکی ڕوونی "تۆڵەسەندنەوەیە" لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەو دواییەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا.هەروەها ڕاشیگەیاند؛ ئەوئۆپەراسیۆنە هاوکات بووە لەگەڵ زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە بیابانەکانی؛ دێرە زوور، ڕەقە، حەمس.