بەردەوامیی گیران و ناڕوونیی چارەنووسی شەهێن مەحموودی، هاووڵاتیی ئێرانی-نەرویجی
شەهێن مەحموودی، هاووڵاتییەکی دوو ناسنامەی ئێرانی-نەرویجی خەڵکی سەقز، دوای هەشت ڕۆژ لە گیرانی، هێشتا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە دۆخێكی ناڕووندایە.بە پێی ڕاپۆرتی "هرانا"، مەحموودی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگکرابوو ئیدارەی سپای ترۆریستی پاسداران ئیتلاعاتی سەقز کرابوو، پاش سەردانی بۆ ئەو دامەزراوە ئەمنیەتییە گیراوو پاشان بۆ بەندووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە بە خانەوادەی نەدراوە و کەسوکارەکەی بە تەواوی بێ ئاگان.شەهێن مەحموودی لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٨ و کوڕی عەلی و فاتمە خەڵکی شاری سەقز و خاوەنی ڕەگەزنامەی نەرویجییە.