ئەمڕۆ هەینی، ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریە (سانا) ڕایگەیاند: تەقینەوەیەک لەنێو مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیب لە گەڕەکی وادی ئەلزەهەب لە شاری حمس ڕوویداوە.بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە کاتێکدا بووە کە نوێژخوێنان سەرقاڵی ئەنجامدانی نوێژی هەینی بوون و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە دەست پێکردووە.
سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان، ئامارەکان جیاوازن، لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی 3 هاووڵاتی و برینداربوونی 5ی دیکە دەکەن، ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز لە زاری ڕوانگەی سوورییەوە بڵاوی کردەوە کە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 5 کەس و 17ی دیکەش برینداربوون.