خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لەیەکەم ڕۆژی نەورۆزی ۱۳۹۹لە پەیامێکدا نوسی: زیاد بوون و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناتوانێ ببێتە هۆی نەهێشتنی
خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لەیەکەم ڕۆژی نەورۆزی ۱۳۹۹لە پەیامێکدا نوسی: زیاد بوون و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناتوانێ ببێتە هۆی نەهێشتنی ئەو گەمارۆیانەی کە داهاتی نەوتی ئێرانیان بەشێوەییکی لە رادەبەدەر کەم کردووەتەوە و ئابوریەکەیان فەلەج کردووە. ئەمریکا پێداگرە لەسەرئەوەی کە ناردنی هاوکاری خۆراکی و دەرمانی بۆ ئێران ناکەوێتە ژێر کاریگەری گەمارۆکان.
هەروەها سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان لە ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، کۆشکی سپی دەست لە بەرنامەی فشاری لە ڕادەبەدەر لەسەر ئێران هەڵناگرێت بە هۆی ئەوەی ئەو بەرنامەیە بۆ ناچارکردنی ئێرانە بۆ دەستهەڵگرتن لە بەرنامەی ناوکەیی و مووشەکی و گۆڕینی رەفتاری ئێران لە ناوچەکەدا.
ئەمە لە کاتێکدا بو کە حەسەن ڕۆحانی و محەممەد جەواد زەریفی داوایان لە وڵاتانی جیهان کردبوو کە بە فشارهێنان بۆ ئەمریکا، ئەو وڵاتە ناچار بکەن گەمارۆ ئابوریەکانی سەر ئێران لە بارودۆخێکدا کە ئێران لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووبەڕوویە، بوەستێنێت.
برایان هوک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: فشاری هەرە زۆری ئێمە لە دژی ئێران بەردەوامە و ئەوەی وەبیر هێناوەتەوە گەمارۆکانی ئەمریکا ڕێگری لە هاوکاری نێودەوڵەتی لە بوارەکانی ناردنی خۆراک و دەرمان بۆ ئێران ناکات.
برایان هوک جارێکی دیکە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بە پشتیوانی ملیاردی لە شەڕ و کوشتاری تیرۆریستی تاوانبار کرد و وتی: ئەگەر ڕژیمی ئاخوندی یەک لەسەر دەی ئەو پارەیە بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزم خەرجی دەکات بۆ درووستکردنی سیستمێکی تەندرووستی باشتر خەرجی کردبایە ئێستا دۆخی خەڵکەکەی زۆر باشتر دەبوو.
ناوەندە پزیشکیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەو بڕوایەدان، ئەگەر ئەمریکا دەیهەوێ هاوکاری پزیشکی بۆ ئێران هەناردە بکات .دەبێ ئەو کارە لە رێگەی ڕێکخراوە نادەوڵەتیەکان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بەڕاستی بە دەستی خەڵکی ئێران بگات