حكومه‌تی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی پلانی بودجه‌ی به‌رگریی ڕیكۆردی په‌سه‌ند كرد كه زیاتر له (58 ملیار دۆلار)ه بۆ ساڵی 2026، كه ئامانج لێی به‌هێزكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشبه‌ری و توانای به‌رگری كه‌ناراوه‌كانه.بەیاننامەی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2026 كه له مانگی (ئابریڵ/4)ه‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌راورد به ساڵی 2025 به ڕێژه‌ی 9.4% زیادیكردوه و چواره‌مین ساڵی به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه‌ی ئێستای ژاپۆنه بۆ دو هێنده‌كردنی خه‌رجییه‌كانی ساڵانه‌ی چه‌ك بۆ 2%ی به‌رهه‌می ناوخۆیی.ئه‌و زیادبونه له كاتێكدایه كه ژاپۆن ڕوبه‌ڕوی به‌رزبونه‌وه‌ی گرژییه‌كان بوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چین، سانای تاكایچی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ڕایگه‌یاندبو، ئه‌گه‌ر چین ڕێوشوێن له دژی تایوان بگرێته‌به‌ر، ڕه‌نگه سپای وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردان بكات.