کامبۆج و تایلەند گەیشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەست
ئەمڕۆ شەممە، شەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ پاش سێ ڕۆژ لە دانوستانێکدا، کامبۆج و تایلەند ڕێککەوتنی ئاگربەستی دەستبەجێیان واژۆ کرد، کە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە شەڕێکی خوێناوی دەهێنێت کە لەم مانگەدا بووەتە هۆی کوژرانی ٤٠ کەس و ئاوارەبوونی نزیکەی ملیۆنێک هاووڵاتی. بەپێی ڕێککەوتنەکە، دەبێت هەردوولا هێرشەکانیان ڕابگرن، چەکە قورسەکان بکشێننەوە و ناوچە سنوورییەکان لە مین پاک بکەنەوە.ململانێی ئەو دوو وڵاتە مێژووییە و لەسەر دیاریکردنی سنوورە، بەڵام بە نێوەندگیری ئەمریکا، مالیزی توانرا ئاگربەستەکە جێگیر بکرێت. ئێستا هەردوولا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئاشتی و گەڕانەوەی ئاوارەکانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.