ترەمپ دانپێدانان بە سەربەخۆیی سۆمالیلاند ڕەتدەکاتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ پلانێکی نییە بۆ دانپێدانان بە سەربەخۆیی "سۆمالیلاند"، ئەمەش وەک هەڵوێستێکی پێچەوانە بەرامبەر بە ئیسرائیل دەردەکەوێت کە وەک یەکەم وڵات دانی بەو دەوڵەتەدا ناوە. ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" ئاماژەی بەوە کرد، هەڵوێستی ئەو لە هەڵوێستی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جیاوازە. کاتێک لەبارەی دانپێدانان بە سۆمالیلاند پرسیاری لێکرا، ترەمپ زۆر بە کورتی وەڵامی دایەوە و وتی: "بە سادەیی: نەخێر، لەم کاتەدا نا."