پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاوەڵاتیەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

هاوەڵاتیەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

خەباتمێدیا: شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەشەممەی 1398ی هەتاوی، کەسایەتیەکی خۆشناوی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە و ئامۆزای کاک عومەری کەریمی ئەندامی چالاکی سازمانی

خەباتمێدیا: شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەشەممەی 1398ی هەتاوی، کەسایەتیەکی خۆشناوی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە و ئامۆزای کاک عومەری کەریمی ئەندامی چالاکی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشی کؤرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
مەناف ڕەسوڵی کوڕی مام ئەحمەد، دوای چەند ڕۆژ ململانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا، شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی، لەبیمارستانی شاری بانە، کۆچی دوایی کردووە.
ناوبراو ئامۆزای کاک عومەری کەریمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی چالاکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەو کەسایەتیەکی خۆش نێو و هاوکاری خەڵکی هەژار و کەمدەرامەدی ناوچەی بانە بوو.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەوبۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کاک عومەری کەریمی، کەس وکار و خزمان و خەڵکی گوندی بڵەسەن و ناوچەی بانە دەکات.
انا للە و انا الیە راجیعون


4 ساڵ و 8 مانگ و 9 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هاوەڵاتیەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

هاوەڵاتیەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن