شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

دایکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

خەباتمێدیا: دایکی فەرماندەیەکی شەهیدی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

خەباتمێدیا: دایکی فەرماندەیەکی شەهیدی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا دایکە گەوهەر گەوهەری دایکی شەهیدی فەرماندە شەهید حسەین کەریمی لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
دایکە گەوهەر یەکێک لەو دایکە نیشتمانپەروەرانەی نەتەوەکەمان بوو کە زۆر دڵسۆزانە و بە هەست کردن بە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکان رۆڵەکەی پەروەردە کرد و پێشکەش بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانى کرد.
شەهید حسەین کەریمی یەکێک لەو فەرماندە و کادرە بەرجەستە و لێهاتووانەی سازمانی خەبات بوو کە بەو پەڕی باوەر بە رێبازەکەی ئەرک و وەزیفە تەشکیلاتیەکانی خۆی ئەنجام دەدا کە بەداخەوە لە شەڕی بەناوبانگی پشتی سەدبار و نجنێ و مەنیجەڵان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی شەهید بوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکە گەوهەر گەوهەری سەرەخۆشی لە خانەوادە، کەس و کار و خزمان و خەڵکی شاری بانە دەکات.
انا للەو انا الیه راجیعون


4 ساڵ و 8 مانگ و 1 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دایکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد

دایکی شەهیدێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن