خەباتمێدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەبات لەناوچەی بانە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
خەباتمێدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی سازمانی خەبات لەناوچەی بانە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵ، کاک رەئوفی مەعروفی کوڕی عەبدوڵڵای هەمزە ئاغای تاژان، پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
کاک رەئوف لە هەڕەتی لاویدا روی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات کرد و لە دوای کۆتایی هاتنی دەورەی پەروەردە، بەهۆی هەژاری خانەوادەکەی و لە سەر ئیجازەی سازمان گەرایەوە بۆ ناوخۆی کوردستان و وەکوو دۆست و ئەندامێکی دڵسۆز تا دوا هەناسە وەفادار بە ئامانجەکانی سازمانی خەبات مایەوە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک رەئوفی مەعروفی پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەو کەس و کار و دۆستانی لە تاژان و شاری بانە دەکات.
انا للە و انا الیه راجیعون