مانگرتن بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیە گشتیەکان دەستی پێکردوە
بەپێی ڕاپۆرتی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵک بەدەمەو چوونێکی تەواویان بوە بۆ بانگەوازی مانگرتنی گشتی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاری هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان; لەشارەکانی کرماشان، سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، نێ، دیواندەرە، مەهاباد، کامیاران، ڕەوانسەر، بانه، پاوە، پیرانشار، ورمێ، ئیلام، قوروە، سەرپێڵ زەهاو، ڕەبەت، دێگولان، بیجاڕ ، شاباد و هەروەها لە شارەکانی، تاران، بەندەر عەباس، نەیشابوور، تەبریز، کەرەج و هەمەدان و چەندین شار و ناوچە دیکە، مانگرتنی تەواو بەڕێوەدەچێت و خەڵک پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەو بانگەوازە، نەک هەر لە شارەکانی کوردستان، بەڵکوو لە شارە گەورەکانی دیکەی ئیرانیش دەربڕیوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو بانگەوازە یەکگرتوانە کە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، دڵگەرمیەکی زۆرتری بۆ پەرە پێیدان بە ناڕەزایەتیەکان و ڕووخانی یەکجاری دەسەڵاتی ئاخوندە جینایەتکارەکان لە کوردستان و ئێران ساز کردوە.