سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵک ڕاگەیاند

حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵک ڕاگەیاند
خەبات میدیا

لە کاردانەوەیەکدا، هەموو حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران هەریەک لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،کۆمەڵەشی ئێران،کۆمەڵەشی کوردستانی ئێران،کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان،پارتی ئازادی کوردستان،پارتی ژیانی ئازادی کوردستان،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرزدا، پشتیوانی یەکگرتووی خویان بۆ ڕاپەڕینی خەڵک ڕاگەیاند و بەڵێنی کاری هاوبەشیان دا. ئەوان کوشتاری خەڵکیان لە کرماشان، ئیلام و لوڕستان شەرمەزار کرد کە بە فەرمی ڕاستەوخۆی خامنەیی ئەنجام دراون.
لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە "قووڵترین داخی خۆی" نیگەرانییەکانی دەربڕی. وەزیرانی دەرەوەی نیوزیلاند و بەریتانیاش ڕایانگەیاند کە لە تەنیشت خەڵکی ئازادی خوازی ئێران وەستاون. ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"یش ئاشکرای کرد کە ڕژیمی ئاخوندی ئێستا هۆشدارییەکانی تڕامپ بە جدیتر وەردەگرێت، چون کە مەترسی هێرش بۆ سەر دامەزراویە ئەتۆمید.

2 مانگ و 1 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵک ڕاگەیاند

حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵک ڕاگەیاند



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن