خەباتمێدیا: بەهۆی خۆپارێزی ڕژیمی ئێران لە چارەسەری خەڵک وتایبەت نەکردنی ئیمکاناتی پزیشکی، ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پەرەدایەو ڕۆژانە ئاماری توشبووان بەم پەتایە لە هەڵکش
خەباتمێدیا: بەهۆی خۆپارێزی ڕژیمی ئێران لە چارەسەری خەڵک وتایبەت نەکردنی ئیمکاناتی پزیشکی، ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پەرەدایەو ڕۆژانە ئاماری توشبووان بەم پەتایە لە هەڵکشاندایە.
کەمی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان، گرفتی هەرێ گەورەیە و تووشبوانی بێ چارەسەر و نائومێد لە چاک بونەوە هێڵاوەتەوە.
بەپێی وتەی شایەد حاڵان، دۆخی نەخۆشخانەکان زۆر خراپە و چەند کەس کە لە بەرگی پزیشکیدان داوای هاوکاری دەکەن و دەڵێن فریای شاری بانە کەون.
جێگەی باسە ڕژیم بە بیانوی قۆرغ کردن(ئیحتکار) دەستی بەسەر کۆگا دەرمانیەکاندا گرتوەو تەسلیمی سپای پاسدارانی کردووە، ئەم سیاسەتە دژە مرۆڤانەش، شار و نەخۆشخانەکانی تووشی داڕمان وکارەسات کردووە.