تەقینەوەیەکی زۆر تاند لە "بۆلواری موعەلەم" ڕوویدا. دوای تەقینەوەکە، دەنگۆی ترۆرکردنی "عەلیڕەزا تەنگسیری"، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای ترۆر پاسداران بڵاوبووەوە. هاوکات سپای ترۆریستی پاسداران دەڵێت هیچ هەرشێکی درۆنی نەکراوەتە سەر بنکەکانیان، بەڵام شایەتحاڵەکان دەڵێن دەنگی تەقینەوەکە زۆر لە "تقینەوەی بو گەورە". هەروها تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ئەهواز ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی خێزانێکی ٤ کەسی. دیمەنی ڕزگارکردنی منداڵێک لەژێر داروپەردەکاندا لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە. حکومەت دەڵێت تەقینەوەی گازە، بەڵام هاوکاتی ئەو ڕووداوانە گومانی زۆری لای خەڵک دروست کردووە. هەروەها چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەتەوە کە پیشانی ئەدات ئەو بینایە گازی نەبوە.