شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ و وردەکاری ڕێککەوتنەکە

ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ و وردەکاری ڕێککەوتنەکە
خبات میدیا

سەبارەت بە دۆخی کۆبانێ، سەرچاوەکان  ئاماژە بەوە دەکەن کە هێشتا ئاڵۆزی هەیە. بڕیار بوو هێزەکانی دیمەشق بچنە ناو شارەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ٢٥ ئۆتۆمبێلەوە زیاد کردووە بۆ ٢٠٠، رێگرییان لێکراوە و ئێستا لە گوندی شێخلەر جێگیر بوون. ئەمە جگە لەوەی کۆبانێ نزیکەی دوو هەفتەیە لە ژێر گەمارۆدایە و هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت تێیدا پچڕاون.لە لایەکی دیکەوە، پڕۆسەی کارگێڕی بەردەوامە. نورەدین عیسا، کاندیدی هەسەدە بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە، گەیشتووەتە دیمەشق بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی مەرسومی دەستبەکاربوون.
بەپێی رێککەوتنە واژۆکراوەکەی 11 ڕیبندان، بڕیارە یەکەیکی سەربازی پێکبهێنرێت کە سێ لیوای لە هەسەدە دەبێت، لەگەڵ لیوایەکی دیکە لە کۆبانێ کە سەر بە فیرقەی حەلەب دەبێت. هەروەها دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکان رادەستی دەسەڵاتی ناوەندی دەکرێنەوە لە بەرامبەر گەرەنتی کردنی مافە کولتووری و پەروەردەییەکانی کورد و گەڕانەوەی ئاوارەکان.

1 مانگ و 18 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ و وردەکاری ڕێککەوتنەکە

ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ و وردەکاری ڕێککەوتنەکە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن