لە کاتێکدا شەقامەکانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئاگری ناڕەزایەتییەکان دەکوڵێن، لە پشت پەردەشەوە شەڕێکی بێدەنگ و ترسناک دژی هاووڵاتیان بەڕێو. ڕژیمی ئێران پەنای بۆ ڕفندنی بەکۆمەڵ، شکەنجە و دانپێدانی زۆرەملێ بردووە. لە ئیسلامشەهرەوە گەنجان بە فیشەکی جەنگی شەهید دەکرێن و لە تاران و ئیلام و کوردستان خوشک و براکان پێکەوە دەڕفێندرێن.
لە ئیسلامشەهەر، ناوێکی تر بۆ لیستی درێژی شهیدانی ڕاپەڕین زیاد بوو. «سەعید حەیدەری سەنەقی)، گەنجێکی تەمەن ٣٧ ساڵان، لە شەقامی زەرافشان بە فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان شەهید کرا. ڕژێم نەک تنیا بەرپرسیارێتی کوشتنەکەی ناگرێتە ئەستۆ، بەڵکو فشارێکی زۆر دەخاتە سەر خانەوادەکەی تاوەکو بەدەنگ بن و ڕاستیەکان بشارنەوە.
ئەو سەرکوتە تنیا لە شەقام نیە، بەڵکو گەیشتووەتە ناو ماڵەکان. لە تاران، دوو خوشک بە ناوەکانی "نیوشا" و "مۆنا نەخعی" تنیا بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لە شەوێکی ناڕەزایەتیدا لە شقام بینراوە، ٢٥ەنداون تۆمبێلەکەیان. کورتیان پێوە کراوە. هەر لە تاران دوو خوشکی تر، "کیمیا" و "تارا داوودی" کە هەردووکیان قوتابی زانکون، سێ هەفتەیە لە زینداندان و چارەنووسیان نادیارە.