لەکاتێکدا رژێم لە مەسقەت خەریکی پۆزی دیپلۆماسیە، لە ناوخۆدا پەتی سێدارە بۆ گەنجان شل ناکاتەوە. بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی ماڤی مرۆڤ لە ئێران تنیا لە چەند رۆژی رابردوودا ٩ زیندانی لەوانە دوو کورد و دوو تورک لە زیندانەکانی کرماشان، تەورێز، قەزوین و گۆدارەنگان. ئەو اعدامانە کە بە نهێنی و بە راگەیاندنی فەرمی ئەنجام دەدرێن، نیشانەی ترسانی رژێمە لە هەر جووڵەیەکی شەقام.
هاوکات، ئەنجوومەنی هەماهەنگی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان ئامارێکی هەژێنەریان بڵاوکردووەتەوە؛ زیاتر لە 160 قوتابی لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراون. ئەمە وایکردووە کە "تۆڕی وکلای یەک وشە" سکاڵایەکی نێودەوڵەتی لە دادگای کەیفەری نێودەوڵەتی دژی سەرکوتی خوێناوی لە ئێران تۆمار بکەن. جیهان ئێستا تەنیا سەیری ئەتۆم ناکات، بەڵکو سەیری ئەو خوئنەش دکات کە لە زیندان و شقامەکانی ئێران دەڕژێت.