ئەمڕۆ ٤٠ رۆژ بەسەر دەسپێکی "شۆڕشی نیشتمانیی گەلانی ئێران"دا تێدەپەڕێت. چلەیەک کە پڕە لە چیرۆکی خوێناوی و مەرگەساتی وا کە مێژوو بە دەگمەن بینیویەتی. لە کاتێکدا رژێمی ئێران لە دەرەوە باس لە دیپلۆماسی دەکات، لە ناوخۆدا پەلاماری نەخۆشخانەکان دەدات و منداڵان دەکوژێت. لەم هەوالە، وردەکاری ئەو تاوانانە دەخەینە ڕوو کە جیهانیان هەژاندووە؛ لە کۆمەڵکوژی ١٦٣ منداڵەوە تاوەکو هێرشە زەرهێزەکەی ئەردەبیل و پەلاماردانی ژنانی دوگیان لە نەخۆشخانەکان.
لە چلەی ئەم راپەڕینەدا، ئەنجوومەنی هەماهەنگی مامۆستایان ئامارێکی هەژێنەری بڵاوکردەوە؛ تەنیا لە دوو رۆژی ١٨ و ١٩ی بەفرانباردا، ١٦٣ منداڵ و مێرمنداڵ بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکان شەهید کراون. ئەم نەوەیە کە بە «نەوەی زید» ناسراون، نەکی تنیا لە شقام، بەڵکو لە ناو نەخۆشخانەکانیشدا پارێزراو نەبوون.
ڤیدیۆ و راپۆرتەکان پەردە لەسەر تاوانێکی مژویی لادەبەن؛ هێزە چەکدارەکانی رژێم هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی تایبەتی ژنان و منداڵبوونی "ئارش" لە تارانپارس. ئەوان نەک تنیا تەقەیان لە بریندارەکان کردوە، بەڵکو لە ناو هۆڵەکانی نەخۆشخانەکەدا "تیر خەلاس"یان لەو بریندارانە داوە کە پنیان بۆ ئەوێ بردوە. شایەتحاڵەکان دەڵێن 15 امبوڵانس پڕ لە تەرم لە نەخۆشخانەکە چوونەتە دەرەوە و رژیم هەوڵی داوە ئەم تاوان بشارێتەوە. ئەمە وایکردووە تەنانەت بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تندروستی جیهانیش بیتە دەنگ و هۆشداری بدات.