ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دۆخێکی یەکجار سامناکدا دەژین. ئەو ناڕەزایەتییانەی کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، تێچووەکەی تەنیا بۆ کورد، گەیشتووەتە ئاستێکی باوەڕپێنەکراو. ڕاپۆرتە نوێیەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مڕۆڤ پەردە لەسەر کۆمەڵکوژییەک لادەبەن کە هموو چین و توێژەکانی گرتووەتەوە؛ لە پزشکیشک و ئەندازیارەوە تاوەکو مێرمنداڵانی تەمەن 16 ساڵ.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕیکخراوەکانی مافی مڕۆڤ، تاوەکو ئێستا ناسنامەی ٢٥٧ هاووڵاتی کورد کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا بە فیشەکی شەیدەوەوە. ئەو ژمارەیە تنیا سەرەتای کارەساتەکەیە، چونکە بە گشتی ناوی هەزار و 250 کەس لە سەرانسەری ئێراندا تۆمار کراوە کە شەهید بوون.
لە ناو ئەو 257 شەهیدە کوردەدا، 19 ژن و 20 منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ دەبینرێن. ئەوەی جێگەی سەرنجە، ڕژێم نوخبەکانی کۆمەڵگەی کردووەتە ئامانجی سەرەکی؛ 10 قوتابی زانکۆ، 5 پزیشک و پەرستار، 2 ئەندازیار و مامۆستایەک لە ناو شەهیدەکاندان. تەنیا لە دوو رۆژی 18 و 19ی بەفرانباردا، 224 کەس کۆمەڵکوژ کراون. پارێزگای کرماشان بە 145 شەهید، ڕێژەی زۆرترین لەم قوربانیدانەدا بەرکەوتووە، کە دوایین دانەیان لاوێکی تەمەن 19 ساڵان بوو بە ناوی "محەمەمەدحوسی کە" لە ژێر تنترین باری ئەمنیدا بە خاک سپێردرا.