شەپۆلی گرتنەکان گەیشتووەتە ناو ناوەندە تەندروستییەکانیش. «مەیسەم حەیدەرنیا» کە پەرستارێکی بەشی چاودێریی ورد (ICU)یە لە بیجاڕ، لە کاتی کارەکەیدا ڕفێندراوە. هەروەها گرتنی مێرمنداڵانی وەک "مانی وەفادار" و "عارف خانزادە" کە هەردووکیان تەمەنیان تنیا ١٧ ساڵە، نیشانەی ترسانی ڕژێمە لە نەوەی نوێ.
لە شارەکانی وەک بێستون، ڕێ، ئیسلامشەهەر و هەمەدان، هاووڵاتیان بەبێ هیچ حوکمێکی یاسایی لە ماڵەکانیاندا دەڕفێندرێن. «سیروان شەبانی» هونەرمەند و ژەنیاری کورد، یەکێکە لەو کەسانەی کە لە ئیسلامشەهەر گیراوە و هیچ هەواڵێکی نیە. بنەماڵەکان لە دڵەڕاوکێیەکی کوشندەدا دەژین، چون کە نەک تنیا نه شوێنی ڕاگرتنی ئازیزەکانیان نازانن، بەڵکو دەترسن ئەوانیش ببنە ژمارەلاسیەکی تر خەو لیستی" لە لایەن ڕژیمی تاوان کار ڕوو دەدەن.