شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵ لەم دۆخەدا کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە، بەرپرسانی رژیم بەجێی بەدەمەوەچوونی خەڵک و بەتایبەت زیان لێکەوتووان، خەریکی شەری پلەو پۆستی

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵ لەم دۆخەدا کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە، بەرپرسانی رژیم بەجێی بەدەمەوەچوونی خەڵک و بەتایبەت زیان لێکەوتووان، خەریکی شەری پلەو پۆستی خۆیانن. بەو پێیەو بەپێی نامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی رژیمی ئاخوندی بۆ شۆرای شاری بانە، هەوڵی لابردنی وریا وسوقی شارەداری ئێستای ئەو شارە دەدرێ. ئەحمەدی ئەمین زادە سەرپەرەستی فەرمانداری شارەکە رۆژی پێنج شەممە 29ی رەشەممەی 1398ی هەتاوی کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی لەگەڵ شۆرای شاری بانە ئەنجام داوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بریارەکە و دانانی کەسێکی دیکە وەک سەرپەرەست بەجێی شارەداری پێشوو. ئەو هەنگاوەی وەزیری ناوخۆ و فەرمانداری رژیم لە بانە لە کاتێکدایە، بەپێی یاسا و رێساکانی رژیم، تەنیا شۆرای شار دەتوانێ‌ شارەدار دیاری بکات یان لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە. بەڵام بە پێچەوانەی قانوونەکانی خودی رژیم لە ئێستادا وەزیری ناوخۆی ئەو دەسەڵاتە وەها هەنگاوێکی ناوە. بەپێی سەرچاوەکان ئەو هەوڵانە لە دوای ئەوە دێ کە پێشتر وریا وسوقی پشتیوانی لە دانانی ئەحمەدی ئەمینزادە وەک سەرپەرەستی فەرمانداری شارەکە نەکردووەو هەر بۆیە لە بەرامبەردا ئەحمەدی ئەمین زادە بە هۆی واستەوەو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە هەوڵی لابردنی شارەدار دەدات. لەلایەکی دیکە پێش ساڵێک وریا وسوقی بە دروست کردنی مەیدانی سێرای هەمزاوا دانانی ئێلەمانێکی تیایدا کە ناوی خەلیفەی راشدینی تێدا نووسراوە، دامودەزگاکانی رژیم موخالیفی دانانی ناوی ئیمامی عەلی لە دوای سێ خەلیفەکەی دیکەوە بوون و ئەویش دیفاعی لە کارەکەی کردووە بەوەی کە بانە ناوچەیەکی سووننی نشینە و دەبێ بەو شێوەیە بمێنێتەوە کە هەیە. لابردنی شارەداری بانە لەم کاتەدا ئەویش بەو شێوەی ئێستا دەرخەری دوو راستیە، یەکەم ئەوەی کە هەڵبژاردنی شۆراکان تەنها شانۆگەریەکە و رژیم قازانجی خۆی لەو شانۆگەریانە بە دەست دێنێ و هیچی بۆ خەڵک تێدا نیە. دووهەم ئەو راستیە دەسەلمێنێ کە لەم دۆخەدا کە ڤایروسی کۆرۆنا تەنگی بە خەڵکی بانە و شارەکانی کوردستان هەڵچنیوە و رۆژانە بە دەیان کەس لە کوردستان دەبنە قوربانی و خەڵکی ئەو شارانە پێویستیان بە هاوکاری تەندروستی و خزمەتگوزاریە. بەڵام بەرپرسانی دامودەزگاکانی رژیم لە کوردستان بەجێی بەدەمەوەچوونی خەڵکی لێقەوماو خەریکی شەری دەسەڵات و کورسی و تۆڵە کردنەوەن لە یەکتر.


4 ساڵ و 7 مانگ و 27 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن