چوارشه‌مه‌ 

26 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات 

کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات 
خەبات میدیا

کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات 
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە خەبات مێدیا،بە داخەوە شێخ نوری  شێخ ساڵح پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات خەڵکی گوندی شابەدین  لەناوچەی شارباژێڕ لە کوردستانی گەرمێن بە هۆی نەخۆشی لە  ئێوارەی ٨ی مانگی ٢ی ٢٠٢٦کۆچی دوایی کرد.
شێخ نووری خەڵکی کوردستانی پێشمەرگەی تێکۆشەری سازمانی خەبات بوو کە لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ تا ساڵی ١٩٨٤ لەڕیزەکانی سازمان بوو وە لە چەندین جەنگی گەورە لە بەرانبەر هێزەکانی ڕژێمی ئاخوندی دەوری چالاکانەی گێڕاو لە ئەرکە پێسپێردراوەکاندا دڵسۆزانە تێدەکۆشا.
ناوەندی خەبات مێدیا بۆ کۆچی دوایی شێخ نووری سەرەخۆشی بە خانەوادەو خزمانی لە شاری سلێمانی و گوندی شابەدین ڕادەگەێنێ.
ڕۆحی شێخ نووری لەگەڵ هەموو شەهیدانی سازمانی خەبات و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان شاد بێت.

2 مانگ و 1 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات 

کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن