سێ‌شه‌مه 

13 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆسەر چەندین کەس و شیرکەتی پێوەندیدار بە سپای پاسدارانەوە

گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆسەر چەندین کەس و شیرکەتی پێوەندیدار بە سپای پاسدارانەوە

خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ·ی خاکەلێوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان لە درێژەی بەرنامەکانی دا بۆ (بەڕەنگاربونەوە لەگەڵ ترۆریزم ) کۆمەڵێک گەمارۆیی نوێی بەسەر چە

خەباتمێدیا: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ·ی خاکەلێوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان لە درێژەی بەرنامەکانی دا بۆ (بەڕەنگاربونەوە لەگەڵ ترۆریزم ) کۆمەڵێک گەمارۆیی نوێی بەسەر چەندین کەس و شیرکەتی پێوەندیدار لەگەڵ سپای پاسداران دا سەپاند. ئەمە یەکەم گەمارۆیی ساڵی ۱۳۹۹یە کە ئامریکا لە دژی ئێران وەگەڕی خستووە. بەپێی ڕاگەێیندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، ڕیزبەندی ئەم گەمارۆیانە بریتین لە ۱٥کەس و پێنج شیرکەت. ناوەڕۆکی ئەم ڕاگەێیندراوە دەڵێت ئەو کەس و شیرکەتانە کەگەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە لە بواری کەشتی ڕانی، کڕین و فرۆشتن، و پێکهێنان و مەوادی کیمیایی چالاکن. ڕیزبەندی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بریتیە لە ۱۱ شارۆمەندی ئێرانی، چوار کەسی ئێراقی و هەروەها شیرکەتی (سهامی خاص متاجر مدائن )، (شیرکەتی سامان شیمی خاورمیانە )، (شیرکەتی بهجت الکوپر)و (ستاد بازسازی عتبات عالیات)و شیرکەتی کەرەستەی هاتوچۆیی دەریایی (الخمائل ). هەروەها حەسەن پلارک ،لە دەساڵی ڕابردو لە بەڕێوەبەرانی ئابوری و باوەڕپێکراوی قاسم سلێمانی لەئێراق بوو. محەممەد جەلال ماب،کە قاسمی سلێمانی سەرۆکایەتی پێشو و ئێستای (ستاد بازسازی عتبات عالیات )ی پێدابوو. مەسعود شوشتەری پوستی ،حەسەن سەبری نژاد، سەید ڕەزا موسەوی فەر، وەلی قولیزادە ،مەهدی قاسم زادە ،عەلیرەزا فیداکار،ماشااڵڵە بەختیاری ،عەلی فەرهان ئەسەدی ،محەممەد سەعید عەزافە ئەلبهادلی،محەممەد ئەلغەریفی،شێخ عەدنان ئەلحمیداوی ،عەلی حسین ئەلمەنسوری و سەید یاسر موسەوی . بە پێی وتەی وەزارەتی خەزێنەداری ویلایەتە یەکگرتوەکان، ئەم کەس و شیرکەتانە بازرگانیان لەگەڵ سپای پاسداران کردووە و لەگەڵ هێزی قودس پێوەندیان بووە. هەروەها چەک و تەقەمەنیان گەیاندۆتە دەستی ئەو چەکدارانەی عێراقی کە ئێران پشتیوانیان دەکات، وەکو کەتائیبی حیزبوڵڵا و عەسائێبی ئەهلی حەق. ئەمریکا لەکۆتایین ڕۆژەکانی ساڵی ڕابردوو پێنج شیرکەتی لە ئیماراتی یەکگرتویی عەرەبی بە تاوانی کڕینی نەوت گەمارۆدا. ئەم هەم هەنگاوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سیاسەتی فشاری ئەکسەریەت دایە لەدژی ڕژیم.


 


 


4 ساڵ و 8 مانگ و 6 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆسەر چەندین کەس و شیرکەتی پێوەندیدار بە سپای پاسدارانەوە

گەمارۆی نوێی ئەمریکا بۆسەر چەندین کەس و شیرکەتی پێوەندیدار بە سپای پاسدارانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن