ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، کۆشکی سپی میوانداری دیدارێکی مێژووی کرد لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ. هەرچەندە هەردولا لەسەر ڕێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی هاوڕان، بەڵام ناتانیاهۆ هۆشداری داوە کە "ڕژیم لە دانوستاندا درۆ دکات و نابەندی هیچ بەڵێنێک." ترەمپیش هەرچەندە دەیەوێت دەرفەتێک بە دانوستان بدات، بەڵام بژاردەی «فشاری زۆرینەی» ئامادە کردوە.
گرنگترین بڕیاری ئەو کۆبوونەویە، بڕینی شادەماری دارای ڕژێم بوو. هەردولا ڕێککەوتن کە فشارەکان بۆ سەر فرشتنی نەوتی ئێران بۆ چین بگەیەننە لوتکە. ئەمە بە واتای وشککردنی سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی ڕژێم دێت. ترەمپ و ناتانیاهۆ دەیانەوێت ڕژیمی ئێران بخەنە ناو بنبەستێکی ئابوورییەوە کە یان دەبێت بە تەواوی مەرجەکان قبوڵ بکات یان ڕووبەڕووی داڕمانی ناوخۆیی.