لە تاران، کارەساتێکی مرۆیی تر بەڕێوەیە. ٢١ ڕۆژە خانەوادەکەی بە تەواوی ڕفێندراون و بێسەروشونن. «یاسر ئازادە» کە دەرچووی ماستەرە، لەگەڵ هاوسەرەکەی "هما تیمووری" و دایکی تەمەن ٦٨ ساڵانی به ناوی "ڕوحەنگیز ئیمانی" لە ماڵەکەی خۆیاندا گیراوە. هیچ کەس نازانێت ئەم بنەماڵەیە لە کوئن و بە چ تۆمەتێک ڕاگیراون.
نیگەرانییەکان بەتایبەت لەسەر ژیانی ڕوحەنگیز ئیمانیە. ئەم خانمە تەمەن ٦٨ ساڵانە تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بووە و دۆخی جەستەیی زۆرخراپە و بەرگەی زیندان و لێکۆڵینەوەی توند ناگرێت. ڕفندنی دایکێک لەگەڵ کوڕ و بووکەکەی، نیشانەی داڕمانی هەموو بەها ئەخلاقییەکانی دەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئێرانە. ڕێکخراوەکانی مافی مڕۆڤ" هۆشداری دەدات کە ژیانی ئەم سێ هاووڵاتییه لە مەترسیدایە.