چوارشه‌مه‌ 

26 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی دوو خوشک دوای زیندان

خۆکوشتنی دوو خوشک دوای زیندان
خبات میدیا


هەواڵێکی یەکجار دڵتەزێن لە گەڕەکی خاوەرانی تارانەوە بڵاوکرایەوە؛ دوو خوشکی تەمەن 15 و 17 ساڵان کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا گیرابون، ئەمڕۆ پێکەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. ئەو دوو کچە مێرمنداڵە دوای دوو هەفتە بێسەروشوێنی، بە بارمتەی قورسی 300 ملیون تمەنی و سەنەدی خانوو ئازادکرابوون، بەڵام جەستە و رحیان تێکشەندرابوو. یەکێکیان دەستی و ئەوی تریان قاچی شکێندرابوو.دایکی ئەم دوو کچە بە گریانەوە دەڵێت: "کچەکانم لە ناو زیندان رووبەڕووی دەستدرێژی و شکنجەی سکسی ببوونەوە." ئەم فشارە دەروونیە وایکرد کە دوو جار هەوڵی خۆکوشتن بدەن و سەرەنجام ئەمڕۆ هەردووکیان خویان کوشتوە. بەڵام تاوانی ڕژێم لێرەدا نەوەستاوە؛ باوکی کچەکانیش کە خەریکی داواکردنی دادپەروەری بو، گیراوە. ئێستا ماڵێک لە خاوەران ماوەتەوە بە دایکێکی تنیا و دوو تەرمی سارد و باوکیک لە ناو زیندان. ئەمە وێنەی ڕاستەقینەی ئەو "ئاسایشە"یە کە ڕژیمی ئاخوندی شانازی پێوە دکات.

1 مانگ و 29 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوشتنی دوو خوشک دوای زیندان

خۆکوشتنی دوو خوشک دوای زیندان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن