ڕژێمی ئێران چیتر تەنیا لە زیندووەکان ناترسێت، بەڵکو لە تەرمی شەهیدەکانیش دەترسێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی چلەی شەهیدانی 18 و 19ی بەفرانبار، هێزە سەرکوتگەرکان لە شاری ئەراک ڕێگرییان لە خانەوادەی شەهیدان (ئیسماعیل گەنجگۆلی، مئئرداد) کردووە کە ڕێوڕەسمی چلە بۆ ئازیزەکانیان بگێڕن.بەپێی پستی خانەوادەکەی لە سۆشیاڵ میدیا، ڕژێم بە تەواوی گۆڕستانەکانی داخستووە و ڕێگە نادات کەسوکاریان بچنە سەر مەزاریان. چلە لە کلتووری ئێران و کوردستاندا رێوڕەسمێکی پیرۆزە، بەڵام ئێستا گۆڕدراوە بۆ مۆتەکەیەک بۆ دەسەڵاتداران، چون دزانن مزاری هەر شەهیدکە بەوە و بەبوتک. دەسپێکردنی ناڕەزایەتیی نوێ. ئەم هەوڵانە بۆ سڕینەوەی یادەوەریی شەهیدان نیشانەی ئەوپەڕی لاوازی و ترسی رژێمە کە تەنانەت ناتوانێت بەرگەی بینینی چەند گوڵێک لەسەر گۆڕی گەنگە.