سێ‌شه‌مه 

4 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە
هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران:
هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە

کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی کوردی (٢٤ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی)  لە دوو هێرشی جیاوازی مووشەکیدا له‌ ناوچەی سۆران بارەگایەکی فیرقەی ٧ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فیرقەی ٥ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی هه‌رێمی کوردستانی کردە ئامانج. له‌و کرده‌وه‌ دژمنکارانەیە‌دا ٦ پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ پێشمەرگە و هەروەها ژمارەیەک لە دانیشتووانی سڤیلی هەرێمی کوردستان بریندار بوون.
هێرشی مووشەكی و درۆنی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندە سەربازی و مەدەنییەکانی هەرێمی كوردستان کە لە ڕۆژەکانی یەکەمی هەڵگیرسانی شەڕەوە بەردەوام بوون، پێش هەموو شتێک دەرخەری دژمنایەتیی ئەو حكوومەتە جینایەتكارە لەگەڵ نەتەوەی كورد لە هەموو بەشەکانی كوردستانە.
هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و خەڵکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکەش هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزە نیابەتییەکانی لە نێوخۆی عێڕاق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم دەکا و داوا لە وڵاتانی هاوپەیمان و کۆمەڵگەی جیهانی دەکا بەرهەڵستی دەستدرێژی و دژمنکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە و هەڵوێست و کاردانەوەی خێرایان لەهەمبەر پێشێلکردنی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و تاوانە جەنگییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبێت. 

هاوپەیمانی هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران
٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٤/٣/٢٠٢٦)

4 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە

هێرشی دژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌ پێشێلکردنەوەی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستانە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن