یه‌ک شه‌مه‌ 

9 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی

هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی
خەبات میدیا

هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی

ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 لە دهۆک هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. هاوکات راگەیێندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاوکراوە کە تێدا ڕایدەگەیننبە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوا و ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر ماڵی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی تری پارێزگای دهۆک.ئەم پەلامارانە، بەشێکن لەو زنجیرە هێرشە دوژمنکارانەیەی کە ماوەیەکە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و نانەوەی پشێوی ئەنجام دەدرێن.ڕایدەگەینین کە ئەم جۆرە هەوڵە نەزۆکانە ناتوانن ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارە دەستوورییەکەی پاشەکشە پێ بکەن. داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن و ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە. هەروها سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بە توندی سەرکۆنەی هێرش بۆ سەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و بە هەوڵێکی تێرۆریستی دەزانیت بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی پایتەختی گەشتیاری و ئاشتی لە هەرێمی کوردستان

4 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی

هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن