پچڕانی ئەنتەرنێت لە ئێران تا نزمترین ئاست دابەزی
ماڵپەڕی نێودەوڵەتیی "نێتبلاکس" ڕایگەیاند کە یەک مانگ بەسەر پچڕانی ئینتێرنێت لە ئێراندا تێپەڕیوە ، ئەمەش وەک درێژترین ماوەی بێبەشکردنی خەڵک لە زانیاری لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەژمار دەکرێت.
بە پێی ئەو داتایانەی کە نێتبلاكس بڵاوی کردۆتەوە، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لە ئێران لە کاتی دەستپێكردنی شەڕەوە لەناکاو بۆ نزیکەی ١%ی دابەزیوە؛ دۆخێک کە بە شێوەیەکی کاریگەر بە واتای کوژانەوەی نزیکەی تەواوەتی ئینتەرنێتە لە وڵاتەکەدا.
لەو کاتەوە ڕێژیم نەک هەر ئینتێرنێت، بەڵکوو هێڵەکانی تەلەفۆنی جێگیر و مۆبایلیشی بە توندی سنووردار کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی پەیوەندیی ملیۆنان کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات.
نێتبلاکس پێداگریی کردوە کە خەڵکی ئێران لە "تاریکییەکی ڕەهای زانیاری"دا دەژین، لە کاتێکدا مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ.