بەپێی راپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێنتاگۆن تاوتوێی ناردنی 10 هەزار سەربازی دیکەی زەوینی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. ئەم هێزانە دەچنە پاڵ ئەو 5,000 سەربازەی مارێنز و 2,000 ئەندامەی هێزی پەڕەشووتی فیرقەی 82ی هێزە ئاسمانییەکان کە پێشتر فەرمانی جووڵەیان بۆ ناوچەکە پێدرابوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێش دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ڕژیمی ئێران، نزیکەی 50 هەزار سەربازی ئەمریکا لە بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبوون. ئەمریکا لە ساڵی 2003دا بۆ کۆنترۆڵکردنی عێراق 150 هەزار سەربازی بەکارهێنا. بۆیە ئەم 67 هەزار سەربازە بەراورد بەو ژمارەیە کەمە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رووبەرە گەورەیەی ئێران هەیەتی.