دووشه‌مه‌‌ 

10 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی و کاردانەوەی سازمانی خەبات

سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی و کاردانەوەی سازمانی خەبات
خەبات میدیا

دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سەرەڕای ناڕەزایەتییە نێودەوڵەتییەکان و هۆشدارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٥ حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی ئەکبەر دانشوەرکار و محەممەد تەقەوی سەنگدەهی جێبەجێ کرد.
ئەو لەسێدارەدانە لە کاتێکدایە کە "مای ساتۆ"، ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، پێشتر لە نامەیەکی فەرمیدا داوای ڕاگرتنی ئەم حوکمە نادادپەروەرانەیەی کردبوو. مای ساتۆ ئاشکرای کردبوو کە ئەم دوو زیندانییە لەژێر شکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا بوون و بۆ ماوەی ٢٤٤ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا هێڵدراونەتەوە تا بە زۆر دانپێدانانیان لێ وەربگیرێت.
(میزان) کە یەکێکە لە میدیاکانی سەر بە دەزگای قەزایی بانگەشەی ئەوە دەکا کە ئەم دوو کەسە بە تۆمەتی لکێندراوی "بەغی" یان کردووە و سەر بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵق بوون. بەڵام ناوەندە مافەورییەکان پێداگریی دەکەنەوە کە پرۆسەی دادگاییکردنیان لە لقی ٢٦ی بێدادگای شۆڕش، بەبێ بوونی پارێزەر و لە کورتترین ماوەدا و بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ پرەنسیپێکی دادپەروەری بەڕێوە چووە.
ئەو دوو زیندانییە بەشێک بوون لە دۆسیەیەکی گەورەتر کە تێیدا پێنج کەسی تر بە ناوەکانی (بابەک عەلیپوور، پوویا قوبادی، وەحید بەنی عامریان، ئەبولحەسەن مۆنتەزەر و سەید ئەبولحەسەن مۆنتەزەر) هێشتا لەژێر مەترسی لەسێدارەداندان. دایکی ئەکبەر دانشوەرکار کە ئەندامێکی چالاکی کەمپەینی "نا بۆ لەسێدارەدان" بوو، تا کۆتا ساتەکان هەوڵی بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی دا، بەڵام ئامێری کوشتنی ڕژیمی جنایەتکاری ئێران گوێی بەو هاوارانە نەدا.
لە کاردانەوە بەم لەسێدارەدانانە، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە توندی ئەو کارەی ڕژیمی ئاخوندی مەحکوم کرد. سازمانی  خەبات ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئێران بۆ داپۆشینی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی و بۆ ترساندنی کۆمەڵگە، پەنا بۆ سێدارە دەبات. سازمانی خەبات بێداگریی کردەوە کە لەسێدارەدانی تێکۆشەرانی سیاسی نەک هەر ناتوانێت تەمەنی ئەو ڕژێمە درێژ بکاتەوە، بەڵکو تووڕەیی خەڵک زیاتر دەکات .

4 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی و کاردانەوەی سازمانی خەبات

سێدارەدانی دوو زیندانی سیاسی و کاردانەوەی سازمانی خەبات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن