چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێنتکۆم بانگەشەکانی سپای پاسداران بۆ کوشتنی ٢٠٠ فڕۆکەوانی ئەمریکیی ڕەت كردەوە

سێنتکۆم بانگەشەکانی سپای پاسداران بۆ کوشتنی ٢٠٠ فڕۆکەوانی ئەمریکیی ڕەت كردەوە
خەبات میدیا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە لە لایەن سپای ترۆریستی پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە سعوودیە. پێداگریی کردەوە کە ئەم جۆرە هەواڵە ناڕاستانە تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەو شکستە سەربازییە گەورانەیە کە لەم دواییانەدا بەر تاران کەوتوون.لە وەڵامێکدا بۆ ڕاگەیەندراوێکی سپای ترۆریستی پاسداران کە تێیدا بانگەشەی ئەوە کرابوو هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ناو خاکی سعوودیە و ٢٠٠ فڕۆکەوان و ستافی فڕۆکەوانی کراونەتە ئامانج، سێنتکۆم ڕایگەیاند، هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە سعوودیە زیانی پێنەگەیشتووە و ئەم هەواڵانە دوورن لە راستی.

4 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێنتکۆم بانگەشەکانی سپای پاسداران بۆ کوشتنی ٢٠٠ فڕۆکەوانی ئەمریکیی ڕەت كردەوە

سێنتکۆم بانگەشەکانی سپای پاسداران بۆ کوشتنی ٢٠٠ فڕۆکەوانی ئەمریکیی ڕەت كردەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن