سپای ئیسرائیل: لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا 2 هەزار کادر و فەرماندەی ڕژیمی ئێران کوژراون
ئەمڕۆ چوارشەممە، سپای ئیسرائیل ئاماری فەرمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ڕژیمی ئێران بڵاوکردەوە، لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردووەوە دەستیان پێکردووە، و رایگەیاند؛ لەو ماوەیەدا نزیکەی 2 هەزار کادرو و فەرماندەی سپای ستداران کوژراون.
بەگوێرەی داتاکانی سپای ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە 800 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و تێیدا زیاتر لە 16 هەزار جۆرە تەقەمەنی و چەکی جیاوازیان بەکارهێناوە بۆ پێکانی نزیکەی 7 هەزار ئامانج لە بەرە جیاوازەکانی شەڕدا.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا؛ سپای ئیسرائیل پێداگری کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بە هێزەوە بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی سەرجەم ئامانجە دیاریکراوەکانیان دەپێکن.