پەیامە توندەکانی ترامپ سەبارەت بە جەنگی یەک مانگەی ئێران
بەرەبەیانی پێنج شەممە، ١٣ی خاكەلێوەی ١٤٠٥
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکی کتوپڕدا
وردەکاریی دەستکەوتەکانی ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا"ی ئاشکرا کرد
ترەمپ ڕایگەیاند هێزی دەریایی و ئاسمانی ڕژێمی ئێران بەتەواوی نەماون
بنکە ئەتۆمییەکانیان لێدراوە و سپای پاسداران خەریکە لەسەر نەخشە دەسڕێتەوە
پێداگرییشی کردەوە کە زۆربەی سەرکردە پلە یەکەکانی پێشووی ڕژێمی ئێران کوژراون
هەروەها وتی بۆیە هێرشمان کردە سەر ڕژێمی ئێران
خەریک بوو مووشەک دروست بکەن و بگاتە ئەمریکا
و لە هێرشەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ سەر پێگەکانی ڕژێمی ئێران
هەروەها ترەمپ تەنیا 3 هەفتە مۆڵەتی داوەتە ڕژێمی ئێران
بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی
ئەگەرنا تەواوی ژێرخانی وزە، بیرە نەوتەکان
و وێستگەکانی کارەبای ئەو وڵاتە وێران دەکرێن
و دەگەڕێندرێنەوە بۆ "چاخی بەردین".وە ئەمریکا
پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو
ڕاگەیاندوە و ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن ڕژێمی ئێران چیدی هەڕەشە بێت.