هەوڵێکی دزێوی نوێی ڕژێم
خەبات مێدیا زانیاریی وردی دەستکەوتووە کە پاشماوەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی لە هەوڵێکی بێهیوایانەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شۆڕش، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بەسەر بەکرێگیراوەکانیاندا. ئەم هەنگاوەی ڕژیم کە نیشانەی ترس و لەرزینی پایەکانی دەسەڵاتە، لەلایەن خەڵکی هۆشیارەوە وەک دەرفەتێکی زێڕین بینراوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین لەو کەسانەی چەکەکانیان وەرگرتووە، لە ڕاستیدا نەیاری ڕژیمن و تەنیا مەبەستیان پڕچەکبوونی خۆیانە بۆ کاتی شۆڕش. چاودێران پێیان وایە ئەم چەکانە لە ئاییندەیەکی نێزیکدا دەبنە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر مۆرە و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم، چونکە ئەمجارە خەڵک بە چەکی خودی ڕژیمەوە دەچنە مەیدانی خەبات بۆ ڕوخانی رژیمی ئێران.