لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، هێزی ئاسمانی بە ڕێنوێنیی جێگری هەواڵگری، زیاتر لە ٧٠ هێرشی لە ناوەند و ڕۆژئاوای ئێران دژی دەیان ئامانجی ڕژێمی ئێران ئەنجامداوە.ئەو ژێرخانانەی هێرشیان کراوەتە سەر، پێکهاتوون لە بنکەکانی هاوێشتن و کۆگاکردنی مووشەکی بالیستی کە هەڕەشەن بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل، کۆگاکانی درۆنی هێزی ئاسمانیی سپای ترۆریستی پاسداران و بنکەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.