رێکخراوی نێت بلۆکس کە چاودێری ئاسایشی تۆڕەکان و ئازادی ئینتەرنێت دەکات لە سەرانسەری جیهاندا رایگەیاند، پچڕانی هێڵهكانی ئینتهرنێت لە ئێران پێی ناوەتە 35مین رۆژی لەسەریەک و ماوەی 816 کاتژمێرە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە.بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی چاودێریی ئینتەرنێت، ئاستی پەیوەندییەکان لە ئێران گەیشتووەتە تەنیا 1%ی ئاستی ئاسایی، ئەمەش بە واتای پچڕانێکی گشتی و ئیفلیجکردنی تەواوی تۆڕەکانی پەیوەندی دێت.ئەم دۆخە کە پێنجەم هەفتەیە لەسەریەک تەواو دەکات، وای کردووە هاووڵاتییان و رای گشتیی ئەو وڵاتە بەتەواوی لە جیهان دابرێن، بەهۆی ئەم کارەی ڕژیمی ئێران کردویتی، خەڵک بێبەش بوون لە وەرگرتنی زانیارییە هەستیار و گرنگەکان.