کۆشكی سپی ڕەتیدەکاتەوە هیچ سەرمایەی سڕکراوی ڕژیمی ئێرانیان ئازاد کردبێت
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی باڵای ڕژیمی ئێرانی بە ئاژانسی "رۆیتەرز"ی راگەیاند، واشنتن رەزامەندیی داوە لەسەر ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی ڕژیمی ئێران لە دەرەوە، ئەمەشی بە بەڵگەی خاڵی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن وەسف کرد.لە بەرانبەردا تۆڕی "سی بی ئێسی ئەمریکی" لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر ئازادکردنی هیچ سەرمایەیەکی سڕکراوی ڕژیمی ئێران نەداوە. روونیشی کردەوە، بە هیچ جۆرێک گفتوگۆ لەسەر هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.