ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان توند دەکاتەوە
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕژیمی ئێران لە ئیسلامئاباد بە ناوبژیوانیی پاکستان، ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکان لە لوبنان.سپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی پەیوەندیدار بە حیزبوڵای لە لوبنان بوردومان کردووە.لە بەیاننامەکەی سپای ئیسرائیلدا هاتووە، کە هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە هێشتا خەریکی ئەنجامدانی هێرشی زیاتر و پشتیوانیکردنی هێزە زەمینییەکانە لە باشووری لوبنان.سپا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هێرشانە بە ئامانجی لەناوبردنی سەکۆکانی هاویشتن و ڕێگریکردن لە هێرشە ئەگەرییەکان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دەدرێن.