دووشه‌مه‌‌ 

7 گوڵان 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە شاری زوریخی سویس یادی شەهیدانی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا

لە شاری زوریخی سویس یادی شەهیدانی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا
خەبات میدیا

لە شاری زوریخی سویس یادی شەهیدانی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا


لە ڕێوڕەسمێکی شکۆداردا کە لە شاری زوریخی وڵاتی سویس بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی
کومێتەی سویسی سازمانی خەبات و جەماوەرێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، یادی شەهیدانی
هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و هاونیشتمانیانی باشووری
کوردستان بەرز ڕاگیرا.

ڕێوڕەسمەکە بە داوای هاوپەیمانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕێکخرابوو،
تێیدا ئەندامانی حیزبەکانی ناو هاوپەیمانییەکە و ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی
کوردی لە سویس بەشداربوون، کە ئامادەییان نیشانەیەک بوو بۆ پێداگریی لەسەر
یەکگرتوویی و تەبایی نەتەوەیی.

سەرەتای مەراسیمەکە بە سرودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و وەستان بۆ خولەکێک بێدەنگی بۆ
ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد. دواتریش ئامادەبووان بە
دانانی چەپکە گوڵ لەسەر وێنەی گیانبەختکردووان، پەیمانی وەفادارییان بۆ ڕێبازەکەیان
ڕاگەیاند.

لە بەشێکی سەرەکی بەرنامەکەدا، کاک ئیدریس مورادی پەیامی فەرمی هاوپەیمانی حیزبە
سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد. لە پەیامەکەدا تیشک خرایە سەر
بارودۆخی سیاسی و گرنگی بەردەوامی خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی
گەلی کورد.

بۆ بەخشینی کەشێکی حەماسی بە کۆڕەکە، گرووپێکی مۆسیقا چەندین سرودی نەتەوەیی و
نیشتمانییان پێشکەش کرد، هەروەها چەندین پارچە شیعر لەلایەن شاعیرانەوە
خوێندرانەوە کە گوزارشتیان لە بەرخودان و ئازادیخوازی دەکرد.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، بەشداربووان پێداگریان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم
هاوپەیمانییەی نێوان حیزبەکان خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی خەباتی
کوردستانی ڕۆژهەڵات و پێویستە پەرەی پێ بدرێت. هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی کرا کە بێدەنگ نەبن لە ئاست تاوانەکانی ڕژیمی ئێران و بە
فەرمی کردەوەکانی ئەو ڕژێمە مەحکوم بکەن.

4 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە شاری زوریخی سویس یادی شەهیدانی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا

لە شاری زوریخی سویس یادی شەهیدانی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرز ڕاگیرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن