لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کۆمیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢/٥/٢٠٢٦ لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی سویسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) هەیئەتێکی کومیتەی سویسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد حوسین زادە بەرپرسی کۆمیتە و بەرێز کاک سامان رەسوڵی ئەندامی کۆمیتە، بەشداریان لە سمینارێکی ڕاوێژکاری کە بۆ بەڕێز هاوسەرۆکی KNK محەمەد کاراموس و بەرێز زوبێر ئایدار ئەندامی کۆنسەی رێڤەبەرێ KCK کۆما جڤاکێن کوردستان رێکخرابوو کرد .