له ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ڕژێمی بە تاوانی جۆراوجۆر تۆمەتبارن، تاوانی ساخته‌کردنی ڤاکسهنیشی هاته‌سه‌ر
ڕژیمی ئێران بە هۆی کردەوەکانی هەم لە ناوخۆی وڵات و هەم لە دژی پێکهاتە تایبەتەکان و بە تایبەت کوردەکان ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرێت. له ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی ڕژێمی بە تاوانی جۆراوجۆر تۆمەتبارن. لەوانە کوشتنی بەکۆمەڵ و تەقەی ناڕەوا و گەندەڵی و دەستدرێژیکردنە سەر کەرامەتی خەڵک.
سه‌رانی ڕژێمی ئێران به‌رده‌وام هه‌میشه خه‌ریکی ترس و تێرۆری خه‌ڵکی ئێران، به هه‌موو جۆره‌کانه‌وه. بریسی کردنی خه‌ڵک، به ناهه‌ق زیندانی کردنی خه‌ڵک، ناچاکردنی خه‌ڵک به سه‌رپۆش، ناچار کردنی خه‌لک بۆ ئه‌وه‌ی به یاساکانی رژێمی ئێران هه‌ست و دانیشن.
جگه له‌وه‌ش ڕژێمی ئێران ئێستا که کۆڤید له ئارادایه، ڤاکسه‌نی کۆڤید وه‌ک چه‌کێک به‌کار دێنێ، به جۆرێک که ڤاکسنهی ئه‌سل ئه‌ده‌نه کاربه‌ده‌سته‌کانی خۆیان و ڤاکسه‌نی خه‌راپ و به‌سه‌رچوو، ئه‌ده‌نه خه‌ڵکی ئاسایی.
مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ کۆڤید ١٩، ڕەخنەی لێدەگیرێت و بە بێکاریگەر دەزانرێت، چوونکه ڕژێم له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان، بۆکان، سه‌قز، مه‌ریوان، مه‌هاباد و سنه ڤاکسنهی ساخهت له نه‌خۆشخانه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه.
دانیشتوانی شاره‌کانی کوردستان مافی هاووڵاتیبوونیان لێ زەوت دەکرێت، وه‌ک مرۆڤ سه‌یر ناکرێن، هه‌تا نووسینی ئه‌و وتاره‌م، خه‌ڵکیکی زۆر له نه‌خۆشخانه‌کان به‌هۆی ڤاکسنهی ساخته‌وه که ڕژیم به مه‌به‌سته‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه، خه‌ڵک گیانیان له ده‌ستداوه.
ئامێره کۆنه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کان، ته‌مه‌نیان زۆره، له‌کار که‌وتوون، ڕژێمی ئێران ئاماده نییه، ئامێری چاک بۆ نهخۆخانهکان دابین بکات. ئه‌مه له کاتێکدایه که نه‌خۆخانه‌کانی تاران و کاشان هه‌موو ساڵێک ئامێری تازه‌یان بۆ دابین ده‌کرێ.
ئاستەنگە ئابوورییەکان، وەک دابەزینی بەهای دراو و بەرزبوونەوەی نرخ، پەیوەستن بە سیاسەتەکانی حکومەتەوە، کاریگەرییان لەسەر زۆرینە هەیە. ڕژێمی ئێران که ئێستا گه‌مارۆی ئابووری ئه‌مه‌ریکایی له‌سه‌ره، له جیاتی سووکردنی باری ئابووری خه‌ڵکی ئێران، زیاتر فشار ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵک، خه‌ڵکی کوردستان زیاتر برسی ده‌کات.
خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی لە بەکارهێنانی سامانی گشتیدا ڕەخنەیان لێدەگیرێت و زیانێکی زۆری به خه‌ڵکی ئێران و کوردستان گه‌یاندووه. ڕژیمی ئێران سه‌رچاوه ئابووریه‌کان بۆ دروستکردنی چه‌کا به‌کار دێنێ، ئه‌وه‌ش زیانی زیاتر به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێ.
له کۆتایی نووسینه‌که‌مدا، ئه‌وه‌ی له ئێران ڕووده‌دات، سه‌رانی ڕژێمی ئێران ڤایرۆسی کۆڤید وه‌ک چه‌کێک بۆ له نێوبردنی کورد به‌کار دێنن. له‌لایه‌ک سیاسه‌تی ساخته‌ی کردنی ڤاکسه‌نی کۆڤید، له‌لایه‌کی دیکه‌ش سیاسه‌تی بری کردن، ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا ڕووده‌دات، سیاسه‌تی ڕژێمی ئێرانه دژ به کورد.