بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی و درۆنی دەداتەوە
وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی ئیمارات ڕایگەیاند، هەر ئیستا دووبارە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی
وڵاتەکەی کارا کراوە و توانیویەتی چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە
ئاسمانی وڵاتەکەدا تێکبشکێنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی ٢٠ خولەکی ڕابردوودا دەنگی
چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاجیاکانی ئیمارات بیستراوە، کە بەهۆی
بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە دروست بوون.
ئەم هێرشە نوێیە لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت تەنها لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا،
ئیمارات ڕووبەڕووی هێرشێکی تری هاوشێوە بووەتەوە کە تێیدا ١٥ مووشەک و ٤ فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان (درۆن) بەکارهێنراون. تائێستا زیانە گیانی و ماددییەکان بە فەرمی
ڕانەگەیەندراون و بارودۆخی ئەمنی لە ناوچەکەدا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.