کەشتییەکی بارهەڵگر لە نزیک دوبەی بە مووشەک پێکرا
درەنگانی شەوی سێشەممە، کەشتییەکی بارهەڵگر لە ناوچەی کەنداو و لە نزیک کەناراوەکانی دوبەی، کەوتە بەر هێرشی موشەکێکی کروز کە گومان دەکرێت لە وشکانییەوە هاویژراوبی و بەو هۆیەوە چەند دەریاوانێکی فلیپینی بریندار بوون.کەشتییەکە ناوی (CGM San Antonio)یە و خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیایەکی فەرەنسی دەگەڕێتەوە، هاوکات سەنتەری ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کەشتییەکە بە "پڕۆژێکتێڵێکی نادیار" پێکراوە.